ئاسایشی هەولێر ئافرەتێکی دزی سەیر دەستگیر دەکات 

ئاسایشی هەولێر ئافرەتێکی دزی سەیر دەستگیر دەکات کە زێڕی ساختەی داناوە و ئەسڵیەکە دەدزێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند:” بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارێکی  ئافرەتمان بەناوی ( د ، ع ، ع)  دەستگیر کرد ، کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی چەند تاوانێکی دزیکردن لە چەند دوکانێکی (زێڕنگری) ،هەڵساوە بە سەرقاڵ کردنی خاوەن دوکانە کەو زێڕی ساختەی لە جێگەی زێڕی ڕاستی داناوە و چەند پارچە زێڕێکی دزیوە.

ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە:” تۆمەتباری ناو هاتوو خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە و لە دوای ئەنجامدانی هەر تاوانێکی دزیکردن گەڕاوەتەوە شارەکەی خۆی بۆ فرۆشتن و ساغ کردنەوەی زێڕەکان ، هەروەها لە کاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان گرت بەسەر چەند پارچە زێڕێکدا کە لە شوێنێکی جەستەیدا حەشاریدابوو، هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەر هەیە دەتوانێت سەردانمان بکات

Back to top button