حزبه‌كانی ڕۆژهه‌لاتی كوردستان پشتگیری گشتپرسی و سه‌ربه‌خۆی كوردستانن.
خواكوڕك
حزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان پشتیوانیی خۆیان بۆ ڕاپرسی لەسەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان دووپات کردەوە،سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ڕایده‌گه‌ێنێت” پتشیوانین بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان.
(مستەفا ھیجری) سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆی و ریفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان ڕایگه‌یاندوه” سه‌ره‌ڕای بوونی بڕوای ته‌واومان به مافی گه‌لانی ناوچه‌كه له دیاریكردنی پرسی تایبه‌ت به خۆیان،هاوكات ئێمه‌ش وه‌كو حزبه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پشتیوانیی خۆمان بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لەسەر سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ده‌رده‌بڕین.
ھیجری ئەوەشی گوتوه”کە سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان دەتوانێت نموونەیەکی باش بێت بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان.
هه‌ر له سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆی كوردستان (سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) ئەنجام داوە و تیایدا (عەبدوڵڵای موھتەدی) سکرتێری کۆمەڵە، پشتیوانی لە بەشداریی خەڵک لە ڕاپرسی دووپات کردەوە و ڕایگەیاند” بەشداریی بەربڵاوی خەڵک دەبێتە ھۆی شەرعییەتی زیاتر بە ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا سەربەخۆیی کوردستان کاریگەریی ڕۆحی، مەعنەوی و سیاسی لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان دادەنێت.