لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك هاووڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاوی کردەوە سەرەتای مانگی داهاتوو خۆتۆمارکردن لە پرۆسەی ئەلیکترۆنی پسوولەی خۆرک کۆتایی دێت.

بەڕێوەبەرایەتی پسوولەی خۆراكی هەولێر، رایگەیاند: ” تکایە بۆ سەرجەم بریکارەکانی ئارد و خۆراک، سەرجەم هاووڵاتیان ئاگادار بکەنەوە لە بەئەلیکتڕۆنیکردنی پسوولەی خۆراک تاوەکوو رێکەوتی 5/7/2025، دوا وادەیە بۆ ئەم پڕۆسەیە، دەبێت هاووڵاتییان زانیارییەکان پڕ بکەنەوە.”

ئەوەشی خستە ڕوو، هەر کەسێک کێشەی هەبوو لە ئەپڵیکەیشنەکه و نەیتوانی کارەکە بکات، سەردانیان بکەن و هەموو هاوکارییەکیان دەکەن، گوتیشی: “کارەکە زۆر ئاسانە، ئەگەر پێداویستییەکان ئامادە بێت، لە پێنج خولەکدا لە ماڵەوە لە رێگەی مۆبایل کارەکە دەکرێت.”

پسوولەی خۆراکی هەولێر باسی لەوەشکردووە، تاوەکو مانگێک دەرفەت هەیە بۆ خۆتۆمارکردن، دوای تەواوبوونی ماوەی دیاریکراوی نوێکردنەوەی پسوولەی خۆراک بژاردەکانی دیكە ئەکتیڤ دەکرێن، وەک تۆمارکردنی ناو و جیاکردنەوە و گواستنەوەی پسوولە، بۆ ئەمانەش دەبێ بڕە پارەیەک بە ڤیزەکارت بدات، کە هەندێکیان بڕی 10 هەزار و هەندێکیش زیاترە و نووسراوی فەرمیمان لەسەر ئەو پرسە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق بەدەست گەیشتووە، بۆیە داواکارین خەڵک دووچاری ئەو پارە دانە نەبن و ئەپلیکەشنەکە پڕ بکەنەوە.”

Back to top button