
ئەپیکۆر: بەمزووانە رێکەوتننامەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان داڕشتنی رێککەوتننامەی سێ قۆڵی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکانی نەوت پشتڕاست دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: بەمزووانە واژۆی لەسەر دەکرێت.
مایڵز کاگینز، وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر)، رایگەیاند :” رەشنووسی رێککەوتنامەی سێ قۆڵی لە نێوان حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت ئامادەکراوە و لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا واژۆی لەسەر دەکرێت.
گوتیشی :” لێکتێگەیشتنی گەورە سەبارەت بە دەستپێکردنەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە.