جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 9/24، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ئافرەتانی کۆمیتەی ناوەندی و لیژنەی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە.

لە دیدارەکەدا ،گفتوگۆ لەبارەی دەرەنجامەکانی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە و کار و پڕۆژەکان لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری  تواناکانی ئافرەتان لە ناوی پارتی کرا.

جێگری سەرۆکی پارتی پارتی گوتی مایەی خۆشحاڵییە ، ئەمڕۆ ئافرەتان ڕۆڵێکی بەرچاو و کارایان لە دامەزراوەکانی پارتی و هەرێمی کوردستان هەیە و  هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ بەهيزترکردنی ڕۆڵی ئافرەتان و پێشخستن و بەگەڕخستنی زیاتری تواناکانیان و ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان  و بەرزکردنەوەی ڕێژە و ئاستی بەشداریان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی بەڕێوەبردن و ڕووبەڕووبوونەوە هەموو جۆرە جیاکارییەک دووپات کردەوە.

Back to top button