سوڵحی عەشایەری لەنێوان بنەماڵەی “حەمودی ریاز” و تاوانباری بەنزینخانەکەی ھەولێر کرا.

ئەمڕۆ بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی رووداوی كو.ژرانی دوو گەنجە عەرەبەكەی بەنزینخانەیەكی هەولێر، چارەسەر کرا .

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی 5ـی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك هۆزی بەنی كلاب لە بەغدا و كەسوكاری، بە ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی، كۆتایی بە كێشەی كو.ژرانی حەموودی ریاز، پاڵەوانی لەشجوانی عێراق و هاوڕێیەكی هات.

هاوکات كەسوكار و سەرۆك هۆزی بەنی كلاب جەخت لە برایەتیی نێوان كورد و عەرەب دەكەنەوە و سوپاسی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی دەكەن و دەشڵێن: “كورد و عەرەب بران و تاوانبار نوێنەرایەتیی خۆی دەكات نەك كورد.”

Back to top button