سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد

لە دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانیی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراجۆرەکاندا کرا ، بە تایبەتی لە هەردوو کەرتی کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا.

 

Back to top button