
کونسوڵی گشتی رووسیا: ناوی کوردستانم کردووە بە دوورگەی سەقامگیری
ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتی رووسیای فیدراڵ لە کوردستان رایگەیاند : من هەرێمی کوردستان بە ناوچەکە بەراورد دەکەم و ناوم لێناوە دوورگەی سەقامگیری.
دەشڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان کارئاسانی زۆر بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەکات و سەرنجی وەبەرهێنەرانی بیانی رادەکێشێت.
ئاماژەی بەوە کرد، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا مێژوویین و، ئەوەمان لەگەڵ بەرپرسانی کورد دووپات کردووەتەوە.
هەروەها گوتی: هەرێمی کوردستان سەنگ و پێگەیەکی تایبەتی هەیە، هەروەها شوێنێکی تایبەتی لە عێراق هەیە، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی گرنگ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگێڕێت.