
مەسرور بارزانی بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی سنووری قەزای پشدەر دا
مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا، لەسەر تەرخانكردنی 20%ـی داهاتی مەرزی كێلێ بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكانی سنووری پشدەر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ـی ئۆكۆتبەری 2025، بە گوێرەی نووسراوێكی ئەنجومەنی وەزیران، کە واژووی د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئاراستەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینی کردووە تێدا هاتووە،” مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان رەمەزاندی دا لەسەر تەرخانكردنی 20%ی داهاتی مەرزی كێلێ بەشێوەی نەختینەی مانگانە بە مەبەستی تەواوكردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەكانی سنووری پشدەر و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین.