ئاگادارییەك بۆ ئەو خێزانانەی پسوولەی خۆراكەكانیان بلۆك كرابوو

بەڕێوەبەرایەتی رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ئاگادارییەك بۆ هەموو ئەو خێزانانە بڵاو دەكاتەوە كە پسوولەی خۆراكەكانیان بلۆك كرابوو، داوایان لێ دەكات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان نەكەن.

لەئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند : ئاگاداری هاووڵاتییان دەکەینەوە ئەوانەی کە پسوولەی خۆراکیان بلۆک کرابوو و، هەروەها مامەڵەی هەڵگرتنی بلۆکی ئەندامانی خێزانیان پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کرد بوو، پێویست ناکات سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکەن.

دەشڵێت: ئەو خێزانانە راستەوخۆ لە رێگەی تۆڕی پەیوەندیی واتسئاپ نامەیان بۆ دێت ئینجا دەتوانن لەڕێی ئەپلیکەیشنەکەوە خۆیان ئەپدەیت بکەن بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکەمان.

Back to top button