
بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) لە دهۆک بەڕێوەدەچێت
بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرۆک مەسعود بارزانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق فایەق زێدان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی و ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە سیاسی و ئەکادیمیەکان و نووسەران و توێژەرانی ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە باڵا هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە خۆ دەگرێت.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS 2025) ئەمڕۆ سێشەممە 11/18 کاتژمێر 10:00 لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک دەست پێدەکات.
کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە لەلایەن زانکۆی ئەمریکی -کوردستان لە دهۆک رێک دەخرێت، بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2019 بەڕێوەچوو.
لە کۆڕبەندەکەدا، چەندان پانێل لەبارەی دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان، ئالنگاریی ئەمنیی، ئابووری و سیاسی، بارودۆخی ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و جیهان بەڕێوەدەچێت