
یۆنامی: هێرشى سهر کۆرمۆر پەیامێكی نەرێنییه دژ به سیستمى فیدراڵییهت له عێراق
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عێراق یۆنامی، بە “توندرترین” شێوە ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ههرێمی كوردستان.
لە بەیاننامەیەکدا یونامی، رایگەیاندووە: “ئەم هێرشە تەنها زیان بە ژێرخانی ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق ناگەیەنێت، بەڵکو پەیامی نەرێنی دەنێرێت، بەتایبەتی دژی سیستمی فیدراڵیی عێراق”.
لەبەیاننامەکەدا دەشڵێ:” هێرشی لەو شێوەیە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی کارێکی قبوڵنەکراوە و داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکەین رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلکارییانە.
هەروەها یۆنامی پێشوازی کرد لە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەلایەن دەسەڵاتە فیدراڵییەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دیاریکردنی ئەنجامدەران و راکێشانیان بۆ دادگا و لێپرسینەوە لێیان.