
ئەو هاووڵاتییانەی چەمچەماڵ کە لافاو زیانی بە ئۆتۆمبێلەکەیان گەیاندووە دەتوانن فۆڕمی تایبەت پڕ کەنەوە
قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ داوای لە هاووڵاتییانی سنووری قەزاکە کردووە هەموو ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوەوە ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی پێ گەیشتووە فۆڕمێکی پەیوەندیدار پڕ بکەنەوە.
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11ی کانوونی یەکەمی 2025، قائیقامییەتی قەزای چەمچەماڵ بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک هاووڵاتییانی سنووری قەزاکەی ئاگادار کردەوە هەموو ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوی ڕۆژی 9ی کانوونی یەکەمی 2025، ئۆتۆمبێلەکانیان زیانی پێ گەیشتووە، دەتوانن ئەم فۆڕمەی خوارەوە پڕ بکەنەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە هاووڵاتییان لە رۆژی هەینی 12ی کانوونی یەکەمەوە دەتوانن فۆڕمە پڕکراوەکە لە بەشی هاتووچۆی چەمچەماڵ، رادەستی لێژنەی تایبەتمەند بکەن.
هاووڵاتییان دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن: 07719907258