
وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەش بۆ پشکنینی DNA ـی تەرمە دۆزراوەکە پێکدەهێنێت
وەزارەتی ناوخۆ رایدەگەیێنێت : لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمێکی پسپۆڕی فرەلایەن پێکهێنراوە بۆ ئەوەی بە شێوازێکی زانستی ئەو تەرمەی دۆزرایەوە هەڵبگرنەوە و پشکنینی وردی پزیشکیی بۆ ئەنجام بدەن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەین کە تەرمێک لە نزیک گوندی ئیستریان لەسەر زێی گەورە دۆزراوەتەوە. لەسەر فەرمانی بەرێز وەزیری ناوخۆ تیمێکی هاوبەشی تەندروستی هەولێر و پزیشکی دادی و بەرگری شارستانی و بەڵگەکانی تاوان فەرمانیان پێ کراوە کە تەرمەکە بە شێوەیەکی زانستی هەڵبگرنەوە و بۆ پشکنین و وەرگرتنی نمونەی DNA و دیارکردنی چارەنووسی دەهێندرێتە هەولێر.
بەرگریی شارستانی هەرێمی کوردستان داواکارە راگەیاندنەکان چاوەڕوانی لێدوانی فەرمی بن.