
پۆلیسی هەولێر : کرێکارەکە لە باڵەخانەیەک کەوتۆتەخوارەوە و گیانی لەدەستداوە
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت ، رووداوەکە لە باڵەخانەیەکی نزیک گوندی ‘رەشکین’ـی هەولێر بووە و تەرمی کرێکارەکە رەوانەی پزشیکی دادی هەولێر کراوە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند:” دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ (2025/12/16) زانیاریمان پێگەیشت لە بوونی حاڵەتێکی گیان لە دەستدان لە یەکێک لە باڵەخانەکانی سنووری شاری هەولێر له نزيك گوندى رەشکین نزیک شەقامی خێرای (120)مەتری شارى هەولێر.
دەشڵێ:” مەفرەزەكانى پۆليس دەستبەجێ گەیشتە شوێنی رووداو دەستیان بەلێکۆلینەوە کرد ، دەرکەوت پیاوێک بەناوی (ع.خ.ع)تەمەن 56 ساڵ، کە کرێکار بووە لەهەمان باڵەخانە لەکاتی کارکردن لەنهۆمی سێيەمی ئەو باڵەخانەیە کەوتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەست داوە .
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستۆتەروو:” تە.رمەکەی رەوانەی پزشیکی دادوەری هەولێر کرا و، لێکۆلینەوەش بەردەوامە لەرووداوەکە.