حزبی بەعس: ئیدانەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە دەكات

خواكوڕك 

پەیچێكی سەر بە حزبی بەعسی هەڵوەشاوەی عێراق تۆمارێكی دەنگی ( عیزەت دووری) ئەمینداری گشتی ئەو حزبە، بڵاو كردۆتەوە لە تۆمارە دەنگیەكەدا ئیدانەی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكات، دەلێت جا هەر كەسێك بێت ئیدانەی دەكەین”

عیزەت دووری دەشلێت هێرشی كیمیابارانی هەڵەبجە بووە هۆی قوربانی دانی سەدان ژن و پیاو و منداڵی بێ تاوان، بۆیە ئێمە ئیدانەی ئەو تاوانە دەكەین، جا ئەنجامدەرەكەشی هەر كەسێك بوبێت هەروەها هاوكار و پشتووانی خۆشیان بۆ سیاسەتەكانی دۆناڵد ترەمپ راگەیاندوو، داواش لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ كرد، ئێران لە خاكی عێراق دەربكات و عێراق رادەستی خاوەنە راستیەكانی بكاتەوە”.

هەروەها عیزەت دووری دەشلێت هەڵەی ستراتیژی ئەمریكا ئەوە بوو، كە عێراقی داگیر كردوو دەرگای بۆ ئێران كردەوەو دەست لە دەوڵەتانی ناوچەكە وەربدات”.

Back to top button