
فراكسیۆنی پارتی: سهركۆنهی گوتاره ژههراوییهكهی بهها ئهعرهجی دهكهین
ئهمڕۆ ههینی 20ی 3ی 2026، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەرلەمانی عێراق، بهیاننامهیهكی بڵاو كردهوه.
له بهیاننامهكهدا هاتووه، فراکسیۆنە پەرلەمانییەکەمان، بە توندی سەرکۆنە و ڕەتکردنەوەی ئەو لێدوانە دەکات کە لەلایەن پەرلەمانتار بهها ئهعرهجی داویەتی لەناو ئەنجومەنی نوێنەران کە بەزاندنێکی ڕاشکاوی دەستووری عێراق و دابەزینێکی قبوڵنەکراوی گوتاری سیاسییە لەژێر چەتری پەرلەماندا.
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەوەی گوتراوە تەنیا جیاوازی بیروبۆچوون نەبووە، بەڵکوو گوتارێکی ژەهراوییە و بێڕێزییەکی ڕاشکاو بە بنەما دەستوورییەکان نیشان دەدات، و هەوڵێکی بێهودەیە بۆ بچووککردنەوەی هەرێمی کوردستان و دامەزراوە سەروەرییەکانی و ناساندنی سەرکردەکانی بە سیفەتی کارگێڕی کە لەگەڵ پێگە دەستوورییەکەیان ناگونجێت. ئەم تێڕوانینە پێشێلکردنی ڕوونی ماددە دەستوورییەکانی (112، 114، 115، 116، 117، 121) کە پەیوەندی نێوان ناوەند و هەرێمیان لەسەر بنەمای هاوبەشییەکی هاوسەنگ نەک پاشکۆیەتی ڕێکخستووە.
لێرەوە، بۆ ڕای گشتی دووپاتی دەکەینەوە:
1. شەرعییەتی دەستووری (ماددەی 117): دەسەڵاتەکانی هەرێم (یاسادانان، جێبەجێکردن، دادوەری) دەسەڵاتی هەرێمێکی فیدراڵین کە دەستوور چەسپاندوویەتی، و سەرۆک وەزیرانی هەرێم و وەزیرەکان ئەرکەکانیان بەپێی ڕاسپاردەیەکی دەستووری تەواو لە گەلەکەیانەوە ئەنجام دەدەن، ئەوان (فەرمانبەر) نین لای هەوسی سیاسییە گۆڕاوەکان.
2. باڵادەستی یاسا (ماددەی 115): دەستوور پێشینەیی داوە بە یاسای هەرێم لە کاتی هەبوونی ناکۆکی لە پسپۆڕییە هاوبەشەکاندا، بۆیە زمانی “فەرمان و ئینزار” زمانێکی دەرچووە لە یاسا و دەستوور و نیشانەی عەقڵییەتێکی ناوەندگەرێتی کۆنە.
3. سەرکۆنەکردنی کەمتەرخەمی سەرۆکایەتی: ئێمە سەرکۆنەی بێدەنگی و کەمتەرخەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین لە ئاست ئەم دەستدرێژییە، کە ئەمەش کەمتەرخەمییە لە ئەرکە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی شکۆی دامەزراوەی یاسادانان و پاراستنی دەقەکانی دەستوور لە موزایەدەی سیاسی.
هەروەها “جەخت دەکەینەوە کە بەردەوامبوون لەم گوتارە دوژمنکارانە تەنیا خزمەت بە دوژمنانی عێراق دەکات، و هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ تێکدانی ئەو پەیمانە کۆمەڵایەتییەی کە کۆمان دەکاتەوە. دەبێت تێبگەن کە سەردەمی “ناوەندگەرێتی چەوسێنەر” بەبێ گەڕانەوە کۆتایی هاتووە، و دەستوور دادوەر و یەکلاکەرەوەیە، هەرکەسێکیش ناتوانێت دەستوور بخوێنێتەوە ولێ تێناگات، با واز لە سیاسەت بهێنێت پێش ئەوەی وڵات تووشی قەیرانێک بکات کە دەرەنجامەکەی باش نابێت.”