تەرمی یەکێک لەو منداڵانەی لە سنووری سۆران کەوتبوونە ناو ڕووبار دۆزرایەوە

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست دەزگای میدیایی (خواکوڕک) کەوتوون، دوای گەڕانێکی زۆر، سەرەنجام تە.رمی یەکێک لەو منداڵانە دۆزرایەوە کە لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ – سۆران کەوتبووە ناو ڕووبارەوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەست دەزگایی میدیایی خواکوڕک کەوتوون، ئەو تەرمەی دۆزراوەتەوە ناوی (لاوەند)ە و تەمەنی تەنها 7 ساڵە. دۆزینەوەی تەرمەکە دوای هەوڵێکی زۆری تیمەکانی بەرگری شارستانی و تیمە خۆبەخشەکان دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە گەڕان بەدوای بێسەروشوێنبوواندا.

Back to top button