
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لە کاتی تاقیکردنەوەکان هێڵی ئینتەرنێت دەبڕێت
دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: ”لەسەر داواکاریی وەزارەتی پەروەردە و لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، تەنیا لەو ڕۆژانەی کە لە خشتەی نووسراومان دیاریکراوە، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت و کورتەنامە و نامەی وێنەیی لە کاتژمێر (6:30)ی بەیانی تاوەکوو کاتژمێر (7:30)ی بەیانی ببڕدرێت.
هاوکات لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا ئەم تێبینییەش خراوەتە ڕوو کە: ”ئەم شوێنانەی خوارەوە بەدەرن لە نووسراوی وەزارەتمان تایبەت بە بڕینی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ڕۆژانی تاقیکردنەوە، واتە نابێت لە هیچ حاڵەتێکدا هێڵی ئینتەرنێتیان ببڕدرێت:
1- سەنتەری زانیاریی هەژماری من، لە گەڕەکی (32)ی پارک.
2- سەرجەم ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM).
3- سەرجەم بانکەکان.
4- فڕۆکەخانەکان.
5- داتا سەنتەری (پرۆژەی ڕووناکی) و (پێوەری زیرەک).
6- هەندێک شوێنی دیکە هەن کە بەپێی سنووری کارکردنی کۆمپانیاکان ئاگادارتان دەکەین.
وەزارەتەکە ڕوونیشی کردووەتەوە: ”لە (3) تاقیکردنەوەی یەکەمدا ئینتەرنێت نابڕدرێت. وەزارەتی پەروەردە خۆیان بەو شێوەیە داوایان کردووە.
واتە بەپێی ئەو خشتەیە جێبەجێ بکرێت کە لە نووسراوەکەی ئێمەدا هاتووە.