
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی سووریا دەکات
سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆکی سووریا کرد، بەبۆنەی ئەو رووداوە هاتوچۆیەی بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی دەیان کەس.
بارەگای بارزانی بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە، 26ـی تەممووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پرسە و هاوخەمیی خۆی بە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا راگەیاند بۆ رووداوە هاتوچۆیە دڵتەزێنەکەی دوێنێی ئەو وڵاتە کە تێیدا ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان گیانیان لەدەست دا و بریندار بوون.