
27 ملیار دیناری عەدنان جومەیلی دەستیبەسەرداگیرا
دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ناوەندی ڕایگەیاند، بڕی 27 ملیار دیناری عێراقی دەستی بەسەردا گیراوە، کە پەیوەستە بە دۆسیەی گەندەڵی “عەدنان جومەیلی”، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی “شەفەق نیوز”، ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان لەگەڵ تۆمەتبار (عەدنان جومەیلی) دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوە.
ناوبراو لە ئێستادا بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی بە بڕیاری دادوەر دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.