
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر دەکات
ڕۆژ یەکشەممە 26ی تەمووزی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز یان برێم کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر کرد.
لە دیدارەکەدا بەڕێز کونسوڵی فەڕەنسا کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و مالئاواییکردن سەردانی سەرۆک بارزانی کردبوو، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی ڕاگەیاند. هەروەها سوپاس و پێزانینی هەبوو بۆ خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری بوونە لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی کوردستان. هەر لەو دیدارەدا باسی لەو هەوڵانە کرد کە لەماوەی کارکردنی لە هەرێمی کوردستان لە پێناو زیاتر پێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە هەموو بوارەکاندا داویەتی.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی ڕۆلی بەرچاوی کونسوڵی گشتیی فەڕەنسای کرد بۆ ئەو ڕۆلەی هەیبووە لە ماوەی ئەرکی خۆیدا لە هەرێمی کوردستان، و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و فەڕەنسا لە مێژینە و مێژووین، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا.
بارودۆخی ناوچەکە و دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکان تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوون.