ئەمریکا:کاری لە پێشینەمان لەناو بردنی ئێران و ئەسەد و داعشە
خواكوڕك
نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان جارێکی تر ئاماژەی بەوەدا ئایندەی سوریا جێی ئەسەدی تێدا نابێتەوە.
لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا نیکی هاڵ لە بەرنامەی (ستێد ئۆفزە یونیەنی)کەناڵی سی ئێن ئێنەوە ئەوەی خستە ئەمریکا سێ کاری لە پێشینەی لە سوریا هەیە کە بریتین لە لادانی ئەسەدو کۆتایی هێنان بە بونی ئێران و داعش لەو وڵاتە.
نیكی هالی، باڵیۆزی ئەمریكا لە نەتەوە یەكگرتووەكان هەروەها رایگەیاندووە، كاری لەپێشینەمان لابردنی ئەسەدە و دەبێتە بەشێك لە كارەكانی ئیدارەی ترامپ.هالی ئاماژەی بەوەشكردوە كە هەموو هەوڵەكانیان چڕ دەكەنەوە بۆ لادانی سەرۆكی سوریا، چونكە بەوتەی خۆی ئاشتی لەگەڵ ئەسەد سوودی نییەو جێگیر نابێت.