توركمانه‌كان ئاینده‌مان له‌گه‌ڵ كوردستانه و پشتگیری ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانین
خواكوڕك
ئەمڕۆ دوو شه‌ممه شاندی پارتی و یه‌كێتی له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانیاندا سه‌ردانی لایه‌نه توركمانه‌كانیان كرد له شاری هه‌ولێر، توركمانه‌كانیش جگه له به‌ره‌ی توركمانی كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه نه‌بوون پاڵپشتی خۆیان بۆ ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر شاندی هاوبەشی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ ١١ حزب و لایەنی سیاسی تورکمانی لە هەولێر کۆبوونەوە، پاش كۆبونه‌وه‌كه هه‌ردوولا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند: به هه‌موو شیوازێك پاڵپشتی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌كه‌ین و ئیمه به‌شێكین له كوردستان نه‌ك عێراق.
له لایه‌ن خۆیه‌وه (عەدنان موفتی) رایگه‌یاند: کە کۆمیتەیەکی هاوبەش بۆ سازدانی ڕیفراندۆم دروست دەکرێت، سبەینێش جارێکی دیکە پارتی و یەکێتی کۆ دەبنەوە. نوێنەرانی تورکمانیش لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاشکرایان کرد” لە بەرژەوەندیی تورکمانەکاندایە، کەرکووک بگەڕێتەوە سەر هەرێمی کوردستان، چونکە کەرکووک خاکی کوردستانە، زۆرینەی تورکمانەکانیش (٩٠%) لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆییی کوردستاندان. نوێنەرانی تورکمانەکان ئەوەیشیان خستەڕوو، کە ئایندەی تورکمان لە کوردستاندایە و لەنێو دەوڵەتی کوردستاندا وەک دووەمین نەتەوە حیسابیان بۆ دەکرێت.