ئاسایشی هەولێر ناوی هێرشبەرەكانی سەر فەرهاد پیرباڵ ئاشكرا دەكات
خواكوڕك
لە راگەیاندراوێك سەبارەی بە رووداوی هێرش كردنە سەر فەرهاد پیرباڵ كە دەنگدانەوەیەكی گەورە و كاردانەوەی بەدوای خۆی دا هێنا، ئاسیشی هەولێر دەلێت، دڵنیابن لەوەی دەدات كە كەسانی هێرش بەر بەسزای خۆیان دەگەن”.
دەقی راگەیێنراوەکە
راگەیێنراوێک لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر
سەبارەت بەرووداوی هێرشکردنەسەر (د.فەرهاد پیربال) وێڕای ئەوە کە ئەم کارە سەرکۆنە و ئیدانە دەکەین، رایدەگەیێنین کە هەردوو ئەنجامدەری هێرشەکە بەناوەکانی(ص.م.ح) و (ش. ر .ح) دەستگیرکراون و هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە كە تەواوی رێکارە یاساییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکە و سزادانی تاوانباران لە لایەن دەزگاپەیوەندیدارەکان گیراوەتە بەر.
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی/ هەولێر
١٣-٤-٢٠١٧