ئاسایشی سلێمانی هەڵدەكوتنە سەر ماڵپەری خەندان و كارمەندەكان بەرشەق دەدەن
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، ئاسایشی سلێمانی لەسەر گرتنی وێنەی رووداوێك لە سلێمانی لەلایان رۆژنامەنووسانی ماڵپەری خەندان، هێرش دەكەنە سەر نووسینگەی سلێمانی خەندان، لەكارمەندەكان دەدەن، سەرچاوەیەكیش دەلێت ئەم رووداوە، سەرەتای ئەو مانگە روویداوە، بەڵام لەلایان هەردوو لایا بە سولحی عەشائیری چارەسەر كرداوە، بێ دەنگی لێكراوە”.
بەگوێرەی بۆچوونی سەرچاوەی ئاگادار لە رووداوەكە، لە 2ی 4ی 2017 پێنج كەس بەناوی ئاسایشی سلێمانی هەڵدەكوتنە سەر نووسینەكەی ماڵپەری خەندان لەسلێمانی، كارمەندەكان بەر شەق دەدەن، دەمووچاوی كارمەندەكانیان بە پیاكێشان بریندار كردووە، بەرێوەبەری ماڵپەری خەندانیشیان بۆ ماوەیەكی لەگەڵ خۆیان بردووە”.
هەر بەگوێرەی بۆچوونی سەرچاوەی ئاگادار لە رووداوەكە، كاتژمێر 10ی پێشنیوەرۆ لە شەقامی سالم لە سلێمانی رۆژنامەنووسانی خەندان رووداوێك رووماڵ دەكەن، ئەمەش دەبێتە هۆكاری هێرشی ئاسایشی سلێمانی و پێنج كەس لە ئاسایشەكان هێرش دەكەنە سەر نووسینەگەی ماڵپەری خەندان، كارمەندەكانی بەر شەق دەدەن،
سەرچاوەكە ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە ئاسایشەكان كە چەكداربوون كاتێك چوونەتە ناو خەندانو دوای لێدان لەكارمەندێكی پرسگە، بەڕێوەبەری دەزگاكەیان لەگەڵ خۆیان بردووەو دوای كەمتر لە كاتژمێرێك ئازادیان كردووە.
بەگوێرەی زانیاریەكانی هۆكاری بڵاو نەبوونەوەی ئەو رووداوە، لە سلێمانی بەگوێرەی بۆچوونی سەرچاوەكان، ئاسایشو دەزگای خەندان ڕێككەوتوون لەسەر ئەوەی بڵاونەبێتەوەو پەردەپۆش بكرێتو لەنێوان خۆیاندا چارەسەری بكەن، وەك سەرچاوەكان دەڵێن، بۆ ئەو مەبەستەش دوێنێ سێ شەممە(11-4) بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی خەندانی كردووە.
خەندان نزیكە لە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یەكێتی، دوای ڕووداوەكەش لە ڕێگەی ستافەكەیەوە ناوبراو لە ڕووداوەكە ئاگادار كراوەتەوە كە ئەوكاتە لەشاری بەغدا بووە بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسێكی ئابوری، ئەمەش بەوتەی سەرچاوەكان.