بەهۆی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك ژمارەیەك بەرپرسی باڵای سعوودیا گیانیان لەدەستدا
خواكوڕك
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هێلێكۆپتەرێكی هێزەكانی هاوپەیمانی عەرەبی لە یەمەن كەوتە خوارەو بووە هۆی گیان لەدەست دانی ١٢ سەربازی سعودی و تائێستاش هیچ لایەنێك بەپرسیارییەتی خۆی لەو رووداوە رانەگەیاندوە, هۆكارەكەشی نادیارە.
لە راگەیندراوێكدا هێزەكانی هاوپەیمانان كە ئەمڕۆ بڵاوكراوەتەوە ئاماژەیان بەوە كردوە فڕۆكەیەكی هێلیكۆپتەر لە جۆری “بلاك هۆك” سەر بە هێزەكانی سعودیە، لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركەكانیدا لە پارێزگای مەئربی یەمەن كەوتوووەتە خوارەوە و بووتە هۆی گیان لەدەست دانی ١٢ سەربازی سعودی”.
راگەیندراوكە ئەوەشی ئاشكرا كردوە “ژمارەیەك لەو سەربازانەی لەكەوتنە خوارەوەی ئەو فڕۆكەیە گیانیان لەدەست داوە فەرماندەی باڵای سەربازی سعودییەن”.
راگەیاندراوەكەی هاوپەیمانامی عەرەبی باسیان لەوەش كردوە دەزگا پەیوەندیدارەكانی سەر بە هاوپەیمانێتیان عەرەبیان راسپاردوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە لەو روداوە”.