له‌ سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ هۆشداری توند ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تی دارایی

خواكوڕك

جێگری لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان رایه‌گه‌ینێت”وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێ باش بزانێت لێی قبوڵ ناكه‌ین، پله‌ی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رابگرێت، كه‌ تا ئێستاش له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگن بۆ ماوه‌ی دووساڵ.
(دلێر ماوەتی) جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاندوه‌”پێمان وایه‌ ناحه‌قیه‌كی زۆر ده‌كرێ به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی له‌ سه‌ر پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌، له‌ كاتێكدا پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاساییه‌ و وه‌كو خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
ماوه‌تی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌”ته‌نها ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌رگه‌ پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌یان بۆ ناكرێ و وه‌ستاوه‌، به‌ڵام هی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێ كێشه‌یه‌، له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش ئیمه‌ وه‌كو لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ نوسراومان بۆ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین وه‌ڵاممان بداته‌وه‌، قبولی ئه‌و ناحه‌قیه‌ ناكه‌ین له‌ له‌ راستیدا، چونكه‌ ئەفسەرانی پێشمەرگە تەنیا پلە بەرزكردنەوەی مانگی 9ساڵی 2105 یان بۆ كراوەو هێشتا هی ساڵی 2106 و ، 2017 یان بۆ نه‌به‌ستراوه‌.

Back to top button