فواد مه‌عسوم پیرۆزبایی له‌ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات

خواكوڕك

به‌بۆنه‌ى يادى 71 ساڵه‌ى سه‌ربه‌خۆيى سووريا و كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى فه‌ڕه‌نسا له‌و وڵاته‌ سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌د، بروسكه‌ى پيرۆزبايى له‌ 9 سه‌رۆك وڵاتی جیا جیای جیهانه‌وه‌ پێگه‌یشتووه‌ كه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق (فواد مه‌عسوم)ی تێدایه‌.
به‌ بۆنه‌ی یادی 71 ساله‌ی سه‌ربه‌خۆی سوریا هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكه‌‌كانى (رووسيا، جه‌زائير، عێراق، لبنان، كوبا، هيندستان، كۆرياى باكوور، باشوورى ئه‌فريقيا، ئيندۆنيسيا و توركمانستان) بروسكه‌ى پيرۆزباييان ئاراسته‌ى ئه‌سه‌د و گه‌لى سووريا كرد و ئومێديان خواست كه‌ ئارامى و ئاسايش دووباره‌ باڵى بكێشێته‌وه‌ به‌سه‌ر خه‌ڵك و خاكى سووريا، هه‌روەها ئاماژه‌يان به‌ گرنگيى په‌يوه‌ندييه‌ دووقۆڵيه‌كانى نێوان وڵاته‌كانيان و سووريا كرد.

Back to top button