پێشمەرگە رفێنراوە سویدیەكە، دەلێت پەكەكە هاوشێوەی داعش ڤیدیۆی پێ تۆمار كردم

 

خواكوڕك

تۆنی ئیكمان پێشمەرگە خۆبەخشەكەی سوید كە ماوەیەك لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە رفێران، ئێستا لە وڵاتی سویدە و دەلێت زۆر دەترسام هاوشێوەی داعش پاش تۆمار كردنی گرتە ڤیدیۆكە، پەكەكە سەرم ببرێت، دەشلێت پەكەكە هەرەشەی لێكردم كە بمبەنە سوریا و لەوێ زیندانیم بكەن، دەشلێت چەكدارانی پەكەكە کاغەزێکیان لە پێش دانام و گوتیان بیخوێنەوە و بڵی من بە ئارەزووی خۆم هاتوومە ناو ھێزەكانی پەكەكە”.

تۆنی ئیكمان پێشمەرگە خۆبەخشەكەی سوید پاش رزگار بوونی لەدەستی چەكدارانی پەكەكە لە ئێستا لە وڵاتی سویدە و لەدیمانەیەكی لەگەڵ رۆژنامەی ئافتۆنبلادتی سویدی، چیرۆكی رفاندنی خۆی دەگێرێتەوە لەلایان پارتی كرێكارانی كوردستان دەلێت، من بۆ شەڕ كردن لەگەڵ داعش چوومە رێزكانی هێزی پێشمەرگە كوردستان كە وڵاتەكەشم یەكێكە لە هاوپەیمانەكانی پێشمەرگە، دەلێت من نە لە تەقینەوەكان و نە لەشەڕی داعش و نە لە چەقۆی داعش ترسام بەڵام كاتێك گیرام لەلایان پەكەكەوە، به‌ڕاستی زۆر ده‌ترسام بمكوژن، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كرم بمبه‌نه‌ سوریا و له‌وێ زیندانیم بكه‌ن”.

وێنه‌ی ئیكمان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ی ڤیدیۆكه‌یان پێ تۆماركردووه‌ و ناچاریان كردووه‌ بڵێت” به‌خواستی خۆم هاتوومه‌ته‌ ریزه‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌

ئیكمان باسی رزگار بوونی خۆی دەكات ده‌ڵێت” توانیوویه‌تی ده‌ستی بگاته‌ مۆبایله‌كه‌ی و په‌یوه‌ندی به‌ براكه‌یه‌وه‌ له‌ سوید بكات و ئه‌ویش میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌ ره‌وشی ناله‌باری ئه‌و ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دواتر چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ ترساون و ناچار بوون ئازادی بكه‌ن”.تۆنی ئیكمان”بۆ شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعش هاتبووه‌ ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌، ئه‌و له‌و به‌ره‌یه‌ ده‌جه‌نگا كه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆشی یه‌كێكه‌ له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌ڵام هیچ كات ترسی مه‌رگ به‌هۆی بۆمب و ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كان و چه‌قۆی داعش، ئه‌وی هێنده‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌ترساندووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ رفانبووی و ده‌ڵێت” ئه‌وان وێنه‌یان گرتم و فیلمیان پێ دروستكردم، زۆر ده‌ترسام وه‌ك چه‌كدارانی داعش، دوای ته‌واو بوونی فیلمه‌كه‌ بمكوژن”.

دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ سنوورى شنگال‌ پێشمه‌رگه‌يه‌كى خۆبه‌خشى سويديیان رفاند، كه‌ زياتر له‌ ساڵێك‌ له‌ دژى داعش په‌يوه‌ندى به‌ ريزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانه‌وه‌ كردبوو‌، دوای رفاندنی فشاریان خستبووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و پێشمه‌رگه‌ خۆبه‌خشه‌ سویدییه‌ و ڤیدیۆیه‌كیان پێ تۆماركرد  و گوایه‌” به‌ خواستی خۆی بووه‌ به‌ په‌كه‌كه‌”.

پێشتر هەمان رۆژنامه‌ى ئافتۆنبلادتى سويدى هه‌واڵه‌كه‌ بڵاوكرایه‌وه‌و نوسیبووی”‌ هاووڵاتييه‌كى سويدى به‌ ناوى (تۆنى) كه‌ ماوه‌ى زياتر له‌ ساڵێكه‌ به‌ شێوه‌ى خۆبه‌خش له‌ ريزى پێشمه‌رگه‌دايه،‌ له‌ لايه‌ن هێزه‌كانى “يه‌به‌شه”‌وه‌ كه‌ سه‌ر به‌ “په‌كه‌كه‌”ـن رفێندراوه‌ و برایه‌كی زانیارییه‌كانی به‌وانداوه‌ و گوتوویه‌تی” خێزانه‌كه‌يان زۆر نيگه‌رانن و هيوادارن به‌ زووترين كات براكه‌ى ئازاد بكرێت، براكه‌ى تۆنى، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردبوو‌، ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ زانيارييان ده‌ستكه‌وتووه‌، كه‌ تۆنى له‌ لايه‌ن يه‌به‌شه‌وه‌ له‌ شنگال زيندانيكراوه‌ و گوتيشى: براكه‌م بۆ هاوكارى كورد په‌يوه‌ندى به‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه‌، بۆيه‌ هيوادارم ئازادى بكه‌ن.

 

س:ئافتۆنبلادت

Back to top button