پرۆسەی ئاشتی لە توركیا و باكوری كوردستان دەستپێدەكاتەوە

خواكوڕك 

پاش ئەنجامەكانی ریفراندۆم لە توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان لە لێدانێكی دا رایگەیاند، كە لاپەرەیەكی نوێ لەگەڵ كوردەكان هەڵدەدەینەوەو داواشی كرد ئەگەر پەكەكە چەك دابنێت، پرۆسەی ئاشتی دەست پێدەكاتەوە، گوتەبێژی ئەردۆگانیش دەلێت جارێکی دیکە بردنەوەی متمانەی کورد بوو لەلایەن ئەردۆگان”.

ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا رایگەیاندووە، زۆرینەی کورد بەم دەنگانەیان دووپاتیانکردەوە کە لەگەڵ دیموکراسی، ریفۆرم، وەبەرهێنان، ئارامی و دژایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ن، هەروەها  لەبارەی دەنگەكانی كورد دەلێت پێشتر لە شارێکی وەکو مووش، 24% ی دەنگەکان هی ئاکپارتی بوون، بەڵام لەم ریفراندۆمە 50% ی هێناوە”.

هەروەها گوتەبێژی سەرۆككۆماری توركیا گوتیشی ئەردۆگان جیاوازیی تەواو لەنێوان کورد و پەکەکە دەکات، بەمشێوەیەش حکومەت جارێکی دیکە متمانەی کوردی بەدەستهێنایەوە و  هەریەک لە شارەکانی (ئامەد، وان، مێردین و سێرت)ی بە نموونەی بەدەست هێنانی متمانەی كوردەكان هێناوەتەوە و دەلێت  گۆڕانکاریی گەورە بەسەر دەنگەکاندا هاتووە”.

چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئێستا زەمینە لەبارە بۆ جارێكی تر دەست پێكردنەوەی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری كێشەی كورد لەتوركیا، ئەمەش وەرزێكی تری سیاس دەستپێدەكاتەوە لە باكوری كوردستان ئەو ئەركەش تەنها بە ( مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی ) جێبەجێ دەكرێت لەوەی جارێكی تر سەلەنوێ پرۆسەی ئاشتی لەتوركیا دا دەست پێ بكاتەوە”.

Back to top button