رێواز فایق: لەسەر پەرلەمانی كوردستان نابێت پرسی ریفراندۆم پەكبخەین
خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان رادەگەێنێت، ئەگەر هاتوو نەگەیشتینە چارەسەر بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەوە نابێت پرسی ریفراندۆم پەكبخەین بەڵكو دەبێت هەنگاو بنێین بۆ سەربەخۆی كوردستان دەلێت ده‌كرێ ریفراندۆم بكه‌ین پاشان خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه.
د.رێواز فایق ئەندام پەرلەمانی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان لەو بارەیەوە دەلێت باشتروایە به پێی یاسایه‌كی تایبه‌ت ریفراندۆم بكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌بێ بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم نابێت ئه‌و هه‌له نێوده‌وڵه‌تیه بابه‌تیانه‌ی كه ره‌خساوه بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، له‌سه‌ر ناكۆكیه ناوخۆییه‌كان رابگیرێت،و پێویسته ریفراندۆم بكرێت”.
هەروەها گوتیشی بۆیه ئێمه پێمان باشه ئه‌گه‌ر هاتوو په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه ئه‌وه باشتر، ئه‌گه‌ر نا نابێ له‌سه‌ر ئه‌وه ئه‌م ده‌رفه‌ته زێڕینه له‌ده‌ست بده‌ین كه هه‌موو بارودۆخه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندین بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆیی خۆمان رابگه‌ێنین، ده‌كری ریفراندۆم بكه‌ین پاشان ناوخۆی خۆمان رێكبخه‌ینه‌وه.