ئه‌مریكا له باره‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌یام ده‌نێرێ بۆ عه‌بادی بزانه چی ده‌ڵێت
خواكوڕك
ئه‌مریكا په‌یامێك بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌نێرێت و ئاگاداری ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی لیستی ناوی چه‌كددارانی حه‌شدی شه‌عبی و ناونیشان و شوێن و ئه‌ركیانی لێ ده‌وێت.
(ئیسلام حوسێن) ئەندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و پرسه رایگه‌یاندوه ” له ئێستادا ره‌نگه كار له سه‌ر ئه‌وه بكرێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له حه‌قیقه‌تدا سكاڵایه‌كی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر حه‌شد و ئه‌مریكاش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئاگاداره، بۆیه ئه‌مریكا مه‌به‌ستیه‌تی به رازیكردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بابه‌تی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق یه‌كلا بكاته‌وه، چونكه حه‌شد بون به كێشه و نائارانی زۆریان هێناوه بۆ ناوچه‌كه.
په‌رله‌مانتاره كورده‌كه زیاتر گوتویه‌تی ” پیده‌چێت حه‌شد هه‌ڵبوه‌شیته‌وه، چه‌كداره‌كانیشیان بخه‌نه سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، یاخود هه‌ڵبوه‌شیندرێنه‌وه و سه‌ر له نوێ بخرێنه‌وه سه‌ر سوپای عێراقی، چونكه ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نیه دوای شه‌ڕی داعش له موسڵ حه‌شد به‌م شێوه‌یه بمێنێته‌وه،
ناوبراو ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه “ئەمریکا به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی نیه، نایه‌وێت ئه‌م هێزه دوای داعش ببێته سه‌ر ئێشه بۆ عێراق و بۆ مه‌رامی سیاسی به‌كار بێت.