سەرۆك بارزانی: پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حزبێك نییە
خواكوڕك
دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەكە لە دەزگای ئەیلول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە كە هەولەكانی دەخاتە گەر بۆ بەجێگەیاندنی داواكەریان و وەجەختی لە بێلایەنی ئەو هێزانە كردوەتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/ 4/ 2017 مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندی هاوبەشی دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كۆبوەتەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا ڕاسپاردەكانی بارزانی بۆ ڕێكخستنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و ڕەچاوكردنی دادپەروەری لە پێدانی مووچە و موستەحەقاتی پێشمەرگە تاوتوێ كراوە.
هەروەها شاندی میوان گلەیی و كێشە و گرفت و داواكارییەكانی دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان و كۆمەڵێك پێشنیار باشتركردنی ژیان و باری گوزەرانی پێشمەرگەیان خستەڕوو.
هەروەها سەرۆك بارزانی جەختی لە پاڵپشتیكردنی داواكانی پێشمەرگە و دەزگەی ئەیلوول و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان كردەوە و ئەوەیشی خستەڕوو كە هیچ جیاوازییەك لەنێوان پێشمەرگەدا نییە و پێشمەرگە پێشمەرگەی كوردستانە و پێشمەرگەی هیچ حزبێك نییە
لە كۆتای كۆبوونەوەكەش بڕیار دراوە بۆ چارەسەری كێشەكان، كۆبوونەوە لەگەڵ حكوومەتی هەرێم و لایەنی پەیوەندیداردا بكرێت.