پەكەكە بەسەر دووبەرەدا دابەش دەبێت
خواكوڕك
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) سەرجەم ئەو كەسانەی كەلەسەر ئاراستەی نەتەوەیی و نزیكن لە (عبدولا ئۆجەلان ) ڕێبەری زیندانی كراوی پەكەكە دووردەخاتەوە .
بەپێی زانیارییەكانی “خواكورك ” هەوڵێك لە نێوان ” ئۆجەلان و ئەردۆگان ” بۆدۆزینەوەی دەرچەیەك كە جارێكی تر دۆزی كورد بگەڕێتەوە سەر ڕێرەوی سیاسی و رۆڵ و كاریگەری لە ناوەندی بڕیاری توركیادا هەبێت ، موراد قەرەیڵان تاكە پیاوی ئۆجەلانەو كە لەسەركردایەتی پەكەكەدا بە تەنها ماوەتەوە ، لەهەمووان زیاتر لە بۆچوونی نەتەوەییەوە نزیكەو ناوبەناویش هاتووەتە سەرهێڵ بۆ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان .
هەروەها بە پێی زانیارییەكان ئێستا “موراد قەرەیلان” لە ژێر چاودێری سەركردەكانی پەكەكە لەوانە ( جەمیل بایك و دۆران كاڵكان و مستەفا قەرەسوو ) دایە ، ئیستا “ئۆجەلان ” كۆنترۆڵی خۆی لەسەر پەكەكە لەدەست داوەو پەكەكە كەوتووەتە ژێر كاریگەری هەریمایەتیەوە .