بەهۆی تەقەی كەسێك پۆلیسێك كوژراو دوو كەسی دیكەش بریندار بوون
خواكوڕك
لەدوای ئەوەی زنجیرەیەك هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر چەند وڵاتێكی ئەوروپا بە شێوازی جیاجیا ئەنجامدراوە, ئێوارەی ئەمڕۆ لە وڵاتێكی ئەوروپا كەسێك تەقەی كرد كە بە هۆیەوە پۆلیسێك كوژراوە و دوو كەسیی دیكەش بریندار بوون, پۆلیس شوێنی تەقەكردنەكەی گەمارۆداوە.
پۆلیسی فەڕەنسا لە راگەیێنراوێكی بەپەلەدا رایگەیاند, ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی شانزە لیزێی پاریس پۆلیسێك كوژراو پۆلیس و هاوڵاتیەكی دیكەی سڤیل بریندار بوون.
ئاژانسە فەڕەنسیەكانیش لەو بارەیەوە رایانگەیاند:” كەسە هێڕش بەرەكە دوای دوورپێچكردنی ناوچەكە لە لایەن پۆلیسی كوژراوە بەڵام تا ئێستا ناسنامەی بكوژە ئاشكرا نەكراوە.هەروەها راشیدەگەیەنن كە هێرشەكە تیرۆریستیە