کوردستان لەبەردەم گۆڕانکاریەکانی ئەمەریکا لە عێراق
کارزان سەباح هەورامی
هەورامی هەندێک ئاماژەی گرنگ هەیە بۆ گۆڕانکاری ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە، ئەمەریکا پشتیوانی لە مانەوەی “حەیدەر عەبادی”، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بەو مانایەیی کە پشتیوانی لە عەبادی واتە کردنەوەی دەرگایەکە بۆ چارەسەری گرفتەکانی هەولێرو بەغدا، لەهەمان کاتدا تەحەدایەکە بۆ هەژموونی ئێران کە بەنیازە، نووری مالیکی، سەرۆک وەزیراین پێشووی عێراق، بگەرێنێتەوە سەر دەسەڵاتی عێراق، بەپێی قسەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، بەرەزامەندی ئەمەریکا هەندێک ناوچەی عێراق دەدرێنەوە دەست هێزی پێشمەرگە، دوورنییە بەشێکی مووسڵ نەدرێتە دەست پێشمەرگە، لەهەمان کاتدا لەسەر پرسی ڕیفراندۆم جۆرێک لە نەرمی نواندن لەلایەن بەغداوە هەبووە، چونکە پێشووتر لەسەر ئەم پرسە ئەمەریکاش پشتیوان بووە، واتە ئەمەریکا باڵانسێکی نوێی لەنێوان هەولێر و بەغدا دروستکردووە، لەوە دەچێت ئەم باڵانسە لەقازانجی کورد بکشێتەوە و کاریگەری لەسەر داهاتووی کوردستان بکات، چونکە زۆر شتی هاوبەش ماوە بەغدا و هەولێر بەیەکەوە بیکەن، وەک باس دەکرێت ئیدارەی ئەمەریکا رەزامەندی نیشان داوە لەسەر ئەوەی کە پرسی ریفراندۆم پشتیوانی بکات، لەوە دەچێت گۆڕانکاری ناوچەکە بەو ئاراستەیەبێت کە بەلێن درابێت بە مەسعوود بارزانی،
لەسەر ئەو گۆڕانکاریانەی ڕوودەدەن، بەتایبەت لەسەر پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی هەرێمی کوردستان، ئێستاش هەرێمی کوردستان دەرگایەکی نوێی بۆ کراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبەیاننامەیەدا رەزامەندی نیشانداوە بەبەهای ٢٩٥.٦ ملیۆن دۆلار چەک بداتە دەست هێزی پێشمەرگە، لەهەموو ئەگەرێکدا رەنگە پرۆتۆکۆلی (هەولێر- واشنتۆن) بکرێتە رێککەوتنی ستراتیژی، لەو چوار چێوەیەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان فراوان دەکرێت، رەنگە ئەرکەکانیشی لە داهاتوو لە چوار چێوەی هەرێمی کوردستان نەمێنێتەوە، بۆئەمەش بەڵێ دراوە بەبارزانی. لەهەموو ئەگەرێکدا ئیدارەی ئەمەریکا لەگەڵ هەرێمی کوردستاندایە، رەنگە لە داهاتوو کاری هاوبەشی هەبێت، بەتایبەت ئێستا پێشنیاری زۆر دەکرێت بۆ ئەوەی ئیدارەی مووسڵ بدرێتە دەست دەستەیەکی نوێ کە کورد ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لەبەشێکی مووسڵ، بۆ ئەمەش هێزێکی مەشقپێکراوی عەرەبی لەناو هێز پێشمەرگەی کوردستان هەیە کە خەڵکی ناو مووسڵ و دەوروبەری ئەو شارەن، دەکرێت لە داهاتوو ئەرکیان پێ بسپێردرێت، لەهەمان کاتدا کردنەوەی سەربازگەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، دەرخەری ئەو راستییەن کە گۆڕانکاری لە داهاتووی ناوچەکە ڕوودەدات، چونکە رەنگە ئەو گۆڕانکاریەی لە عێراقیش ڕوویدات سوریاش بگرێتەوە، بۆ ئەمەش هەرێمی کوردستان ناوەندی باڵانسی راگرتنی ئەو هێزە دەبێت کە رێگری دەکات لە دووبارە دروست بوونەوەی داعشێکی دیکە، لەهەموو گرنگتر ئەوەی کە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی ناوەندی بڕیاری سوننەش دەبینێت، چونکە ئێستا شتێک نەماوە بەناوی بڕیاری سوننە کەپێش لە بریارەکانی هاوپەیمانی شیعە بگرێت، خاڵی بەهێزی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان، لەوە دایە کە بارزانی ناوەندی بڕیارە لە هەرێمی کوردستان، بارزانی، سەرکردەی بەرجەستەکراوە لەناوچەکە، هەرێمی کوردستان دەتوانێت بریار بدات و ئیدارەی داهاتووی خۆی بکات، بەڵام جارێکی دیکە ئاستەمە ناوچە سوننەکان بتوانن بگەرێنەوە بۆ بریار خۆیان، چونکە هاتنی داعش و کڕینی سەردەکانیان و جیابوونەوەی لیستەکانیان ئەو چانسەیانی لەدەست داوە.