قاسم شەشۆ:پاش ماوەیەكی كەم رایدەگەێنین كە هیچ چەكدارێكی ئێزیدیی لەناو هێزەكانی پەكەكە لەشنگال نەماوە

خواكوڕك 

قاسم شەشۆ فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگە لە شنگال رایگەیاندووە، كە زیاتر لە 500 چەكدار لە ئێستادا وازیان لە پەكەكە هێناوە، ئەو چەكدارانەی ماونەتەوەش، دوو جۆڕن جۆڕێكیان چەكداری پەكەكەن لە قەندیلەوە هاتوون، جۆڕێكی تریشیان خەڵكی شنگالن كە ناوی خۆیان لەناو هێزی پێشمەرگە نووسیوە و ئێستا دەیانەوێت پەیوەندی بكەنەوە بەهێزی پێشمەرگە، بۆیە لەكەمترین ماوەدا كۆی چەكدارەكانی تری ناو پەكەكە كە خەڵكی ئێزیدین لەكاتی كارەساتی شنگال پەیوەندیان بە پەكەكەوە كردووە، دێنەوە ناو هێزی پێشمەرگە، ئا لەو كاتە فەرموو لە هێزی پەكەكە دەكەین بۆ دەرەوەی شنگال”.

قاسم شەشۆ دەشلێت هێزەكانی پێشمەرگە لەئێستادا لە گۆڕەپانێكی سەربازیان لەسەربازگەی بەنداوی مووسڵ مەشق و راهێنانیان بۆ دەكرێت، لەداهاتووێكی نوێدا ئەوانەشی كە لەناو رێزەكانی پەكەكە دان لە شنگال ئەوانیش دێن بۆ ناو هێزەكانی پێشمەرگە و لەئێستادا ئامادەكاریمان بۆیان كردووە”.

هۆكاری هاتنی ئەو چەكدارانەی كە لەرێزەكانی پەكەكەدان بۆ ناو هێزەكانی پێشمەرگە، قاسم شەشۆ دەلێت چارەنووسی پەكەكە لەشنگال نیە، هۆكاری ئەو ناسەقامگیریەی شنگال بوونی هێزی پەكەكە لەو ناوچەیە، ئەمەش بۆ هەموو خەڵك روون بۆتەوە، بۆیە ئەو چەكدارانەی ناو پەكەكە كە خەڵكی شنگالن و ئێزیدین دەیانەوێت لەو هێزە دووربكەونەوە”.

Back to top button