شێخ جەعفەر:هێزی پێشمەرگە یەكدەگرێتەوە و دەبێتە سوپای كوردستان
خواكوڕك
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی كوردستان 24 پلانی یەكخستنی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە ئاشكرا دەكات و دەلێت بەرنامەیەكی بەهێز دانراوە بۆ یەكخستنی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكگرتنەوەی تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە، لە كوردستاندا”.
شێخ جەعفەر فەرماندەی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە دەلێت زۆر گەشبینم بە داهاتووی كوردستان و دڵنیایشی دا لەوەی كە لەداهاتووێكی نزیكدا، بژێوی ژیانی خەڵك بەرەو باشتر بوون دەچێت و هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش یەكدەگرێتەوە، دەبێتە سوپای كوردستان”.
هەروەها دەشلێت، بەهۆی قەیرانی دارای كۆمەڵێك بەرنامەی بۆ یەكگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە وەستابوو، بەڵام لە ئێستادا بە بەرنامەی باشتر و پلانی چاكتر هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان یەكدەخرێنەوە”.
ئەو فەرماندەیە هەروەها رایگەیاند، کە سەرەڕای کێشەکان، ”بەرنامەیەکی بەهێز“ بۆ یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە دانراوە و ”هێزی پێشمەرگە یەک دەگرێتەوە و دەبێتە سوپای کوردستان“.