ئەردۆگان و ترەمپ كۆدەبنەوە

خواكوڕك 

لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ (ئەی نیوز) وڵاتەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان رایگەیاند لە 16ی و 17ی ئایاری داهاتوو دا سەردانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە دۆناڵد ترەمپ كۆدەبێتەوە، 

لە دیمانەكەدا ئەردۆگان دەشلێت  وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و گوتی: “کاتەکەی دیارە، لەوباوەڕەدام لە ١٥-١٦ی ئایاری داهاتوو بچمە چین. لەوێوە دەچمە ئەمریکا. پێدەچێت لە ١٦-١٧ی ئایار کاتی چاوپێککەوتنەکەمان بێت لەگەڵ ترەمپ”.

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت تورکیا و ئەمریکا قەبارەی بازرگانی و پەیوەندی ئابووری خۆیان بگەیەننە ئاستی٥٠ ملیار دۆلار و راشیگەیاند کە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا سوود بەخش دەبێت.

Back to top button