ئیسرائیل فڕۆكەیەكی‌ سووریایی لە بەرزاییەكانی‌ جۆلان خستەخوارەوە

خواكوڕك
دوای ئەوەی دوێنێ‌ فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل پێگەیەكی سەربازی سووریای لە نزیك دیمەشق بۆردوومانكرد, ئێستا سوپاسی ئیسرائیل رایگەیاند كە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی لە بەرزاییەكانی جۆلان خستۆتە خوارەوە.

سوپای ئیسرائیل لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە كە لەرێگەی سیستمی پاتریۆت-ی تایبەت بە بەرگریی ئاسمانی، دژە ئاسمانییەكانی ئیسرائیل لە بەرزاییەكانی جۆلان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیان خستووەتە خوارەوە كە لە سوریاوە هاتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی نیسانی 2017، میدیاكانی روسیا بڵاویانكردەوە كە ئەو تەقینەوانەی لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی روویانداوە، چەند گورزێكی ئاسمانیی فڕۆكە جەنگییەكان ئیسرائیل بوون.
سایتی سپوتینك-ی روسیا لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە بڵاویكردووەتەوە كە فڕۆكەكانی ئیسرائیل پێنج گورزی ئاسمانییان لە دەوروبەری فڕۆكەخانەی دیمەشقی نێودەوڵەتی وەشاندووە و پێگەیەكی سەربازییان كردووەتە ئامانج.

Back to top button