پارتی: نامه‌كه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ سه‌فه‌ركردووه‌كان پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی زه‌ق و چه‌وتی و مایه‌یی شه‌رمه‌زارییه‌

خواكوڕك

گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیكردنی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری چه‌ند حزبێك بۆ ئه‌وروپا و نووسینی نامه‌یه‌ك و راده‌ستكردنی به‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا،ده‌ڵێت” ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ بێ ئاگایی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و رێكاره‌ یاساییه‌كان گه‌شتیان كردووه‌، سه‌ردانه‌كه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ نیه‌،
(د. محه‌ممه‌د عه‌لى یاسین) گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌”سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانیكردنی شاندێكی په‌رله‌مانتاران بۆ برۆكسل، به‌داخه‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رووی پرۆتۆكۆڵه‌وه‌ی وێنای په‌رله‌منتاری و په‌رله‌مانیان شێواندوه‌، نامه‌یه‌كیشیان بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌ قسه‌ی خۆیان داوای پشتگیری له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و به‌ بۆچوونی خۆیان به‌ زمانی ئینگلیزی ئه‌و نامه‌یه‌ نوسراوه‌، كه‌ چی زۆر به‌داخه‌وه‌ سه‌رتاپایی نامه‌كه‌ پڕه‌ له‌ هه‌ڵه‌ی زه‌ق و چه‌وتی زۆر و وه‌كو بڵێی كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار ئه‌م نامه‌یان نوسیبێت، كه‌ ئه‌مه‌ جێی شه‌رمه‌زارییه‌.
گوته‌بێژى فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌شی باسكردوه‌ ” نوینه‌ری په‌كه‌كه‌ له‌ برۆكسل له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یه‌ ، ئه‌وانیش ئه‌م  كۆبونه‌وه‌یه‌یان بۆ رێكخستوون، له‌ كاتێكدا ئه‌گه‌ر شاندی فه‌رمی په‌رله‌مان بێت ئه‌وا ئیمه‌ نوێنه‌رایتی حكومه‌تی هه‌رێممان هه‌ی، بۆیه‌ ئه‌مه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ نیه‌ و نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان ناكات، نوێنه‌رایه‌تی فراكسیۆنه‌كانیش ناكات و، بەبێ ئاگاداریى سەرۆكایەتی پەرلەمان و رێكارە یاساییەكانی گەشتكردنی پەرلەمانتاران ئەم سەردانەیان ئەنجامداوە.

Back to top button