36 هاووڵاتی تری كوردانی ئێزیدی رزگاركران له ده‌ستی داعش
خواكوڕك
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی كوردانی ئێزیدی له ده‌ستی داعش رایگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 36 هاووڵاتی كوردی ئێیدی له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رزگار كراوه،هه‌مووشیان به سه‌لامه‌تی گه‌یندراونه‌ته شنگال.
(حسین قائێدی) به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی رزگاركردنی هاووڵاتیانی ئێزیدی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستی تیرۆریستانی داعش رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر له سه‌رده‌می هاتنی داعش كه مالیكی موسڵ و سنوره‌كه‌ی راده‌ست كردن،كه‌وتنه ده‌ست تیرۆریستانی داعش ، ماوه‌یی سێ ساڵه به‌شیكی زۆریان له بن ده‌ستی ئه‌وانن، رۆژانه خه‌ڵك له‌وانه ئازاد ده‌كه‌ین، دوێنێ شه‌ویش 36 هاووڵاتی ترمان ئازادكرد، به‌هاواری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارێزگای دهۆك، بیانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نیو خانه‌واده و كه‌سو كاریان.
قائیدی زیاتر گوتویه‌تی”تا ئێستا زیاتر له 2900 هاووڵاتی ئێزیدی له‌ده‌ستی یترۆریستانی داعش رزگاركراون، به پشتیوانی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن، ئه‌وشی رایگه‌یاندوه” ئه‌و كه‌سانه‌ی دوینێ شه‌و رزگار كران خه‌ڵكی (تل بنات) بوون له سنوری قه‌زای شنگال.