هێزی پێشمەرگە لە سنوری ئێران و هەرێمی كوردستان جێگیر دەكرێن

خواكوڕك 

پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان كوردستانی ئێران لە سنوری نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان لەتەك هێزەكانی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران جێگیر بوون”.

ئەمرۆ 30ی 4ی 2017 هێزێكی سەر بە حزبی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران لەسنوری نێوان رۆژهەڵاتی كوردستان و باشوری كوردستان جێگیر بوون ئەمە لەكاتێكدایە ئەم حزبە پاش 25 ساڵ لە دابران لە شاخ جارێكی تر لەسنورە جێگیر بوونەوە”.

فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگەی حدك، رایدەگەێنێت، بەخۆشحاڵیەوە پێشوازی لە هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران دەكەین و دەلێت ئێمە هەم لە شار و هەم لە شاخ هاوپەیمانێكی باشی یەكتر بوین بەهاتنیان بۆ جێگیر كردنی هێزی پێشمەرگە لەو سنورە ئەو هاوپەیمانیە بەهێزتر دەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران هاوپەیمان بوونە لەشار و شاخدا”.

لەنەورۆزی پێرار ساڵ سكرتێری حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران شەڕی شار و شاخی راگەیاندوو رایگەیاند كە جارێكی تر حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران دەگەرێنەوە شاخ بۆ بەستنەوەی خەباتی شاخ و شار بەناوی راسان، ئەمەش لەلایان حزبەكان بەشێوازی جیاواز پێشوازی لێكراو و حزبی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێرانیش بەپیر داواكەی حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران چوو”.

Back to top button