كوڕەكەی شای ئێران ڕەخنە لە سیستمی ئاخوند دەگرێت

خواكوڕك
ئەمیر رەزا پەهلەوی جێنشینی شای ئێران كە لە ساڵی ۱۹٦۰ لە تاران لە دایك بووەو پێش كەوتنی ڕژێمی شا لەلایەن باوكیەوە كراوەتە جێنشین،لە لێدوانێكیدا ڕەخنەی توند لە سیستمی سیاسی ئێران دەگرێت.
ئەمیر پەهلەوی ئاماژە بەوە دەكات گرفتەكانی ناوچەكە لە ئێستادا هۆكارەكەی شێوازی ئەو سیستمە سەقەتەیە كە خۆی بەسەر ئێرانیەكاندا فەرز كردووە.
جێنشینی شا دەڵێت پێویستە گەلی ئێران جیا بكرێتەوە لە دەسەڵاتی ئاخوندەكان،چونكە ئێرانیەكان هۆكاری گرفتی ناوچەكە نین،بەڵكو سیستمە سیاسیەكەی ئێران هۆكاری ئارێشەكانەو ڕێز لە سەروەری وڵاتان ناگرێ و دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی فراوان بكات،هاوكات پەهلەوی ئاماژە بەوەدەكات لەسەردەمی باوكیدا ئێران هۆكاری ئاشتی و ئارامی بوو.
سەرچاوە: العربیە

Back to top button