بەڤیدیۆ: ئەیاد عەلاوی چەند نهێنیەك لەبارەی حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

خواكوڕك
لەكرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا ئەیاد عەلاوی سەركردەی عێراقی قسەدەكات دەلێت:” بە ھەر دوو سەركردەی حەشدی شەعبیم گوت ھادی عامری و ابو مھدی المھندس كارێك بكەن خەلكی سوننەی قەزای جرف الصخر سەر بە پارێزگای حیللە وەكو نیەت پاكی با بگەرێنەوە شوێنی خۆیان, لە وەلامدا ئەو دوو زاتە گوتیان بریار لە دەستیاندا نیە بەلكو لە دەست ئێرانە.
دواتر لەسەر داوای ئەیاد عەلاوی ئەو دوو سەركردەیە دەچنە ئێران بۆ وەرگرتنی رای ئەو وڵاتە لە بارەی داواكاریەكەی عەلاوی بەڵام ئێران نێردراوەكانی نارد بۆ لوبنان بۆ قسە كردن لەگەل پیاوەكانی ئێران لە لوبنان.

Back to top button