توركیا ئەو چەكانەی ئەمریكا دەداتە پەكەكە هەرەشەیەكی گەورەیە بۆ سەرمان
خواكوڕك
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی دا لە مۆنتینیگرۆ وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوشئۆغلو لەبارەی پڕچەككردنی یەپەگە لەلایەن ئەمریكاوە گوتی هەموو ئەو چەکانەی دەگەنە دەستی یەپەگە هەڕەشەن بۆ سەر تورکیا، چونکە دەگەنە دەستی پەکەکەش”.
مەولوود چاوشئوغلو دەشلێت”هیچ جیاوازییەک لە نێوان یەپەگە و پەکەکە نییە. تەنیا ناوەکانیان جیاوازن. هەموو ئەو چەکانەی دەگەنە دەستی ئەوانە، بۆ تورکیا هەڕەشەن. پێشتریش ئەو چەکانەی بە یەگەپە درابوون، ئێمە لەدەست پەکەکە گرتمانن و هەواڵەکەشمان بڵاوکردەوە، راشیگەیاند، ئەمریکا بیروبۆچوونی ئەنقەرە لەبارەی ئەو پرسە “زۆر بە باشی” دەزانێت. گوتیشی “لەکاتی سەردانی سەرۆککۆمار ئەردۆغان بۆ واشنتن، لە دیداری ئەردۆغان و ترەمپ-دا تەواوی ئەم بابەتانە دەخرێنە بەر باس”.
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند “رەققە شارێکە سەدا 99 و قسووری عەرەبی سوننەن. پێویستە پلانی باش بۆ سووریا و داهاتووی سووریا دابڕێژین. ئەگەر سەروەریی سووریا بپارێزین و گرنگی بە ئاسایشی سووریا بدەین ئەوا نابێت هەنگاوی هەڵە بنێین”.
رۆژی سێشەممە 9-5-2017 پێنتاگۆن ئاماژەی بە بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کرد و ئاشکرایکرد، لەماوەی 30 رۆژدا ناردنی چەک بۆ یەپەگە جێبەجێدەکرێت.