پەكەكە زیندانی تر لە رۆژئاوای كوردستان دروست دەكات و ئەنەكەسێش دونیا ئاگادار دەكاتەوە

خواكوڕك 

پارتی كرێكارانی كوردستان و ئاسایشی ئەو پارتە لە رۆژئاوای كوردستان بەردەوامن لە رفاندن و بردنی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بۆ نێو زیندانەكان، داخستنی پارتە سیاسیەكان و لایانگران و ئەندامانی ئەو پارتانی رۆژئاوای كوردستان، ئەمەش وای لە پەكەكە كردووە زیندانی نوێ بۆ ئۆپراسیۆنی گرتنی كوردان لە رۆژئاوای كوردستان زیاتر بكات، ئەنەكەسێش ئەمرۆ ئێوارە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دا تاوانەكانی پەكەكە رادەگەێنێت، بەڵگەكان رادەستی سەرجەم كونسوڵەكانی جیهان لەهەرێمی كوردستان دەكات”.

كاوە عەزیزی بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان_سوریا، كە ئەندامە لە ئەنەكەسێ، دەلێت، كاتژمێر 5:00 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 10/5/2017 له‌ باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی كورد له‌ سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) له‌شاری هه‌ولێر سه‌رجه‌م پێشێلكارییه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ڕۆژئاوای كوردستان ده‌خه‌ینه‌ڕوو”.

هەروەها گوتیشی له‌ باشووری كوردستان، ئه‌وه‌شی خسته‌روو: “به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه‌وه‌، رۆژئاوای كوردستان تووشی گرفتی گه‌وره‌ هاتووه‌”.

هەروەها كاوە عەزیزی گوتیشی ئێمە هەرچی تاوانەكانی پەكەكە لەرۆژئاوای كوردستان كردوویەتی دژ بە حزبە سیاسیەكانی كوردستان و خەڵكی رۆژئاوای كوردستان بە بەڵگەوە رادەستی سەرجەم كونسوڵەكانی جیهان لە هەولێر بكەین”.

Back to top button