عه‌بادی چی به‌ پارتی گوت؟ به‌ڵێنی چی داوه‌ به‌ شاندی فراكسیۆنی پارتی؟ ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌ خواكوڕك بخوێنه‌وه‌

خواكوڕك

پاش كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نێو كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ده‌ستی كه‌وتووه‌” عه‌بادی دژی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌ نێو خاكی عێراق و كوردستان و گوتویه‌تی ده‌بێت به‌ زووترین كات بكشینه‌وه‌.

دوێنێ شه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ په‌رله‌مانی به‌غدا، له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق كۆتایی هات، به‌ پێی زانیارییه‌كان،عه‌بادی هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی بوونی چه‌كدارانی (په‌كه‌كه‌) نیشانداوه‌ و رایگه‌یاندوه‌”كه‌ له‌گه‌ڵ بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌دا نییه‌ له‌ناو خاكی عێراق و ده‌بێت بچنه‌وه‌ ناو خاكی توركیا، هه‌روه‌ها له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له‌ سه‌ربه‌خۆیی، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كراوه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی پارتی كه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردبوو، پێكهاتبوون له‌ د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، ئه‌شواق جاف، ڤیان ده‌خیل، سیروان سیرینی، ئه‌رده‌لان نووره‌دین، حاكم سه‌رحان، د. به‌هار و عوسمان دۆسكی.

Back to top button