ریال له یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان سزا درا و هانده‌ران نیگه‌رانن له سزاكه

خواكوڕك
پاش ئه‌وه‌ی دوێنێ شه‌و یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئسپانی به‌فه‌رمی سه‌ركه‌وت بۆ یاری كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له‌سه‌ر حیسبای یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆی هاوشاریدا، یوفا رێگری له یانه‌ی ریال ده‌كات درێسی سه‌ره‌كی بپۆشێت.
دواى ئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى ریال مه‌درید توانى بگاته یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانى ئه‌وروپا و روبه‌رووى یۆفانتۆس ده‌بێته‌وه له‌شارى كاردیفى وێڵز ،یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا یانه ئیسپانیه‌كه‌ى له پۆشینى درێسى سپى بێ به‌ش كرد، پێگه‌ى (دیفنسا سه‌نتراڵ) ئاشكراى كردووه یه‌كێتى تۆپى پێی ئه‌وروپا رێگرى له ریال مه‌درید ده‌كات كه درێسى سپى نه‌پۆشێت ،به‌ڵكو ده‌بێت به‌درێسى به‌نه‌فسه‌جى یارى بكات ،چونكه یۆفانتۆس به‌درێسى فه‌رمى خۆى سپى و ره‌ش یارى ده‌كات.